گروپێكی چەكداری تر خۆی هەڵوەشاندەوەو چەكەكانی رادەستی حكومەتی عیراق كرد

بینراوە: (1.2K)

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق بڵاویكردەوە، گروپی كەتائیبی ئیمام عەلی، چەك و داتای چەكدارانیان، هەروەها ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانیان رادەستی لیژنەی تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكان و تێكەڵكردنیان بە هێزە ئەمنییەكان كرد. فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق لە راگەیانراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، فەریق قەیس محەمەداوی سەرپەرشتی پڕۆسەی وەرگرتنی دۆسیەو داتاكانی پەیوەندیدار بە چەكداران و كەلوپەلە سەربازییەكانیانی كردوە، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ تەواوكردنی قۆناغەكانی تێكەڵكردن و دوبارە رێكخستنەوەی گروپە چەكدارەكان لەناو دامەزراوە ئەمنییەكاندا. جێی ئاماژەیە، پێشتر حكومەتی عیراق لیژنەیەكی تایبەتی بە ناوی لیژنەی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەكدارەكانی سەربە حەشدی شەعبی و تێكەڵكردنیان بە هێزە ئەمنییەكان پێكهێنا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 88 Today: 3,353 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.