قوباد تاڵەبانی: توركمانەكان پێكهاتەیەكی گرنگی هەرێمی كوردستان و عیراقن

بینراوە: (26)

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی رۆژی نەتەوەیی توركمانەوە سەردانی نوسینگەی بەرەی توركمانی لەشاری هەولێر كردو لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی ئەو رۆژنەوە پیرۆزبایی كردوەو توركمانەكان پێكهاتەیەكی گرنگی هەرێمی كوردستان و عیراقن و پشتیوانی لە دابینكردنی هەمو مافەكانیان دەكەن. قوباد تاڵەبانی ئاماژەشیكردوە، شانازی بە كلتوری پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی هەمو پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینییەكان لە كوردستان دەكەن، هەروەها شانازیش دەكەن كە وەك كورد هەمیشە داكۆكیكاری مافەكانی هەمو پێكهاتەكان بون لەعیراقدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 296 Today: 1,724 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.