عەلی زەیدی سەردانی فەرەنسا و ئەڵمانیا دەكات

بینراوە: (8)

عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی عیراق، بە سەردانێكی رەسمی دەچێتە فەرەنسا و ئەڵمانیا و لەگەڵ سەرۆك و سەركردەكانی ئەو دوو وڵاتەدا چەندین رێككەوتنی ستراتیژی ئیمزا دەكات.. لەوبارەیەوە حەیدەر عەبوودی وتەبێژی حكومەتی عیراق راگەیاند، ئەم سەردانەی عەلی فالح زەیدی بە بانگهێشتی رەسمی پاریس و بەرلینە، ئەوەش نیشانەی پەرۆشیی هەردوولایە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەكانی عیراق و یەكێتیی ئەورووپا. راشیگەیاند،وەفدێكی باڵا هاوەڵی سەرۆكوەزیران دەكەن و لە كۆبوونەوەكاندا تیشك دەخرێتە سەر پەرەپێدانی هاوكارییەكان لە بوارەكانی ئابووری، وەبەرهێنان، بازرگانی، وزە، پیشەسازی و تەكنەلۆژیا. حەیدەر عەبودی ئاشكراشیكرد ،ئامانج لەم گەشتە، گۆڕینی لێكتێگەیشتنەكانە بۆ پڕۆژەی كردەیی كە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەش بكات و سەرۆكوەزیران دەیەوێت لە رێگەی ئەم گەشتەوە دەرفەت بۆ كۆمپانیا گەورەكانی فەرەنسا و ئەڵمانیا بڕەخسێنێت تا پڕۆژەكانیان لە عیراق بەشداریپێبكەن ، ئەمەش لە چوارچێوەی كارنامەی حكومەت بۆ هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و گەشەپێدانی كەرتە خزمەتگوزارییەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 970 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.