سێنتكۆم: بەردەوامین لە خۆپاراستن و لەناوبردنی هەڕەشەكانی ئێران

بینراوە: (7)

تیم هاوكینز وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ئاشكرایكردوە، هێرشیان كردوەتە سەر چەند بەلەمێك لەباشوری ئێران، هێرشەكان شوێنی هاویشتنی موشەك و چەند بەلەمێكی ئێرانیان كردوەتە ئامانج كە هەوڵی چاندنی مینیان داوە. ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو هێرشە وەك كردەیەكی بەرگرییكردن بوە بۆ پاراستنی هێزەكانیان لە هەڕەشەكانی ئێران، هەروەها لەگەڵ پاراستن و دانبەخۆداگرتنن لە ماوەی ئاگربەستدا، بەردەوامیش دەبن لە بەرگریكردن لە هێزەكانیان. هەر لە بارەی هێرشەكانەوە ئاژانسەكانی ئێران بڵاویانكردوەتەوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل چەند بەلەمێكیان لەباشوری دورگەی خارگ كردوەتە ئامانج و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان چوار كەس كوژراون، هاوكات دەنگی سێ تەقینەوەشیان لە بەندەر عەباس بیستوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 935 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.