راوێژكارێكی حكومەتی عیراق: پلانی بەرزكردنەوەی داهاتە نا نەوتییەكان دانراوە

بینراوە: (1.4K)

مەزهەر محەمەد راوێژكاری دارایی سەرۆكی وەزیرانی عیراق رایگەیاند، پلانێكی حكومی داڕێژراوە بۆ بەرزكردنەوەی داهاتە نا نەوتییەكان بۆ 46٪ لەماوەی 10 ساڵدا، حكومەت لە هەوڵدایە بۆ بەهێزكردنی كەرتی تایبەت بۆ 54٪ لەكۆی بەرهەمی ناوخۆیی و جێبەجێكردنی پڕۆژە ستراتیژییەكانی كە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر گەشەپێدانی ناوخۆیی هەیە. راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق وتیشی: سیاسەتی دارایی حكومەت لەماوەی 10 ساڵی داهاتودا لەڕێگەی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و بەهێزكردنی رۆڵی كەرتی تایبەت لە ئابوری نیشتیمانیدا ئامانجی بەدیهێنانی سەقامگیری ئابوری و گەشەپێدانی بەردەوام، هەروەها ئامانجێك دیكە كەمكردنەوەی رێژەی بێكارییە بۆ نزیكەی 3٪ لەكاتێكدا ئێستا رێژەكە 13٪یە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 75 Today: 481 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.