دەسەڵاتدارانی سعودییە پرۆسەی خوێندنی رووبەڕوویان لە ریازی پایتەخت راگرت و شێوازی خوێندنیان بۆ سیستەمی ئەلكترۆنی گۆڕی. وەزارەتی پەروەردەی سعودییە لە رێگەی ئاگادارییەكی فەرمیەوە، كەسوكاری قوتابیانی ئاگاداركردووەتەوە كە چوون بۆ ناو پۆلەكان راگیراوە و وانەكان لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلكترۆنیی “مدرستی”یەوە بەڕێوەدەچن. ئەم رێكارە لە كاتێكدایە كە ناوچەكە رووبەڕووی ئاڵۆزیی ئەمنی بۆتەوە و هێرشە ئاسمانییەكانی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر ریاز و چەند شارێكی تری سعودییە بەردەوامن، ئەوەش وەك گوشارێكی سەربازی لە چوارچێوەی ئاڵۆزییە هەرێمییەكاندا.
دەرگای خوێندنگەكانی ریازی پایتەختی سعودییە داخران
بینراوە:
(29)
