تەیف سامی ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن هەڵهاتووە یان دەستگیركراوە

بینراوە: (1.0K)

وەزیری پێشووی دارایی عێراق ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن لە عێراق هەڵهاتووە یان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە. ئەمڕۆ دووشەممە نووسینگەی تەیف سامی وەزیری پێشووی دارایی عێراق راگەیەندراوێكی‌ بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، بە توندی ئەو دەنگۆیانەی لە هەندێك دەزگای راگەیاندن و پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە سەبارەت بەوەی‌ تەیف سامی هەڵاتووە یان لە چوارچێوەی‌ هەڵمەتی دژە گەندەڵی دەستگیركراوە، رەتدەكەینەوە. ئاماژەی بەوەشدا، ئەم زانیاریانە بە تەواوی درۆن و پشتی‌ بە هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی جێی متمانە نەبەستووە. هەروەها ئاشكراشیكرد، رێكاری یاسایی بەرامبەر هەر كەسێك دەگرنەبەر كە بانگەشە بۆ ئەو جۆرە هەواڵ و دەنگۆیانە بكات بەبێ پشتبەستن بە سەرچاوە فەرمییەكان.ش

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 4,651 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.