تۆم باراك: ستایشی ئەو گروپانەی كرد كە بڕیاریان دا چەكەكانیان رادەستی‌ دەوڵەتی عێراق بكەن

بینراوە: (26)

نێردەی تایبەتی سەرۆكی‌ ئەمریكا بۆ عێراق، پێشوازی لە هەنگاوەكانی ئەم دواییە كرد كە عێراق بەخۆیەوە دەبینێت بۆ بەهێزكردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و چەسپاندنی سەقامگیری. تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆكی‌ ئەمریكا بۆ عێراق لە پلاتفۆڕمی‌ “X” نووسیویەتی‌: ئەم هەنگاوە گرنگە بۆ پێشەوە و سەرەتایەكە بۆ فەرمانڕەوایەتییەكی‌ نوێ لە عێراق لەسەر بنەمای گەڕاندنەوەی سەروەری نیشتمانی و چەسپاندنی‌ سەقامگیرییەكی‌ هەمیشەیی و كردنەوەی ئاسۆكان بۆ بوژانەوەیەكی نوێی نیشتمانی. هەروەها، ستایشی ئەو گروپانەی كرد كە بڕیاریان دا چەكەكانیان رادەستی‌ دەوڵەتی عێراق بكەن و ئەم هەنگاوەی بە بڕیارێكی مەبدەئی گرنگ زانی كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزكردنی رژێم و سەقامگیری و پاڵپشتیكردنی دامودەزگاكانی دەوڵەت. باراك دوپاتیشیكردەوە، متمانە بە عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران لەجێی‌ خۆیدایە و راشیگەیاند كە ئەوەی ئەمڕۆ بەدەست هاتووە تەنها سەرەتایە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 110 Today: 1,442 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.