تاوەرێكی گواستنەوەی كارەبا لە ئەنبار هێرشی كرایە سەر

بینراوە: (113)

تاوەرێكی گواستنەوەی كارەبا لە رێگەی بێجی – حەدیسە لە رۆژئاوای ئەنبار لە لایەن داعەشەوە هێرشی كرایە سەر. سەعد غازی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی ئەنجوومەنی پارێزگای ئەنبار لە لێدوانێكدا راگەیاند: كاژێر 9ـی شەوی رابردوو، چەكدارانی داعش لەرێگەی دانانی تەقەمەنییەوە تاوەرێكی گواستنەوەی كارەبایان لە رێگەی بێجی – حەدیسە كرد ئامانج. ئاماژە بەوەشدراوە، شوێنەكە دوورەدەستە و تاوەرەكە لە ناوچەی ئەبودەلایە سەر بە قەزای حەدیسەیە و تەقینەوەكەش بووەتەهۆی لەكارخستنی تاوەرەكەی كارەبا. سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی پارێزگای ئەنبار باسی لەوەشكرد، كاژێر 5 بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی وزە، فەوجی چوارەمی لیوای كۆماندۆی جەزیرە و حەشدی عەشایەریی قەزای حەدیسە چوونە شوێنەكە و ناوچەكەیان كۆنترۆڵكرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 111 Today: 4,103 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.