بەشی مۆڵەتی شۆفێری لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە

بینراوە: (10)

بەشی مۆڵەت لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەكات كە مۆڵەتی گشتی، بەسیستمی پێشوو نوێ دەكەنەوە لە كاتی سەردانیكردنیاندا دەبێت هەندێك مەرج و رێنمایی جێبەجێ بكەن. یەكێك لە مەرجەكان كە بەشی مۆڵەت لە بەرێوبەرایەتیەكە ئاماژەی پێكردوە، ئەو شۆفێرانەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلی سەروو( حەوت تەن و نیو) یان پاسی سەرو (16) نەفەرییان بەناوەوەیە، پێویستە لە كاتی سەردانیكردندا ساڵانەی ڕەسەن (ئەسڵی)ی ئۆتۆمبێلەكەیان پێ بێت. ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو شۆفێرانەی وەكالەتی بارهەڵگر، ئۆتۆمبێلی سەروو (حەوت تەن و نیو یان پاسی سەرو (16) نەفەرییان بۆ كراوە، پێویستە لە كاتی سەردانیكردندا وەكالەت و ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەیان بە ڕەسەنی پێ بێت،. هەروەها، مەرجی سەرەكی كە دەبێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكە كارا بێت و ماوەی بەسەرنەچووبێت. كۆتا مەرجیش، ئەو شۆفێرانەی شۆفێری بارهەڵگری سەرو (حەوت تەن و نیو) یان پاصی سەرو(16) نەفەرین لەفەرمانگە حكومیەكان یان كۆمپانیاكان، پێویستە نوسراوی پشتگیری ئامادە بكەن لەكاتی سەردانیكرن بۆ نوێكردنەوەی مۆڵەتەكانیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 243 Today: 970 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.