بۆ چوارەمین ساڵ عیراق خەڵاتی باشترین نێردەی حەج و عومرەی بۆ ئەمساڵی فەریزەی حەج لەشانشینی عەرەبی سعودیە بەدەستهێنایەوە. لە راگەیەنراوێكدا دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق بڵاویكردەوە، سامی ئەلمەسعودی سەرۆكی دەستەكەیان لە مەراسیمێكدا كە لە سعودیە رێكخرابو، خەڵاتی باشترین نێردەی حەج و عومرەی بۆ پێشكەشكردن و رێكخستن و چاودێریكردنی حاجیان وەرگرتوە. بەوبۆنەیەشەوە ئەلمەسعودی پیرۆزبایی لە حكومەت و گەلی عیراق كرد بۆ بەرزكردنەوەی ناو و ناوبانگ و ئاڵای وەڵاتەكەیان لەنێوان وڵاتانی جیهانی ئیسلامی بەتایبەت حاجیانی عیراق كە وێنایەكی شارستانیان بەخشیوە بە وڵاتی عیراق بەهۆی پابەندییان بە رێنماییەكان لە كاتەكانی بەجێهێنانی فەریزەی حەجدا. هەروەها سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عیراق سوپاسی سعودیەشی كرد بۆ هاوكارییەكان و كارئاسانییەكانی كە بۆ سەرخستنی رێوڕەسمی حەج فەراهەمیكردوە. جێی ئاماژەیە پێش دەستپێكردنی روكنەكانی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، دەستەی حەج و عومرە لەچوارچێوەی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەحاجیانی عیراق، لە شوێنی مانەوەیان لەشاری مەككە هەر حاجییەكی عیراقی دیارییەكی داراییان پێبەخشین بەئامانجی كەمكردنەوەی بارگرانی و خەرجییەكانیان لەوەرزی حەجی ئەمساڵدا.
بۆ چوارەمین ساڵ عیراق خەڵاتی باشترین نێردەی حەج و عومرەی بەدەستهێنایەوە

بینراوە:
(25)











Leave a Reply