ئەمریكا سزای بەسەر دوەم گەورەترین بانكی روسیدا سەپاند

بینراوە: (8)

سكۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، وەك بەشێك لە ستراتیژیی گوشاری ئابوریی دژ بە تاران، سزای نوێیان بەسەر بانكی ڤی تی بیی روسیدا سەپاندوە كە دوەم گەورەترین بانكی روسیایە بۆ پەكخستنی سەرچاوە داراییەكانی ئێران. وتیشی: سزاكە بەمەبەستی راگرتنی هاوكارییە بانكییەكانی مۆسكۆ و تارانە بەتایبەت لەڕێگەی كردنەوەی هەژماری هاوبەش لەگەڵ بانكە سزادراوەكانی ئێراندا. ئەم هەنگاوەی ئیدارەی ئەمریكا هاوكاتە لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ كۆبونەوەی چاوەڕوانكراوی نێوان سەرۆكی ئەمریكاو سەرۆكی چین لە كۆتایی ئەم مانگەدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 165 Today: 970 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.