کۆچەر اسماعیل خالید
ئازادی ڕادەربڕین یەکێکە لە مافە گرنگەکانی مرۆڤ و بنەمایەکی سەرەکی بۆ هەر کۆمەڵگایەکی دیموکراتی.
لە هەرێمی کوردستاندا، سەرەڕای بوونی میدیا و کەناڵە جۆراوجۆرەکان، ئازادی ڕادەربڕین هێشتا بە تەواوی ئازاد نییە.
هەندێک ڕۆژنامەنووس و چالاکەوانی مەدەنی بەهۆی رەخنەگرتن لە دەسەڵات یان دەربڕینی بۆچوونی جیاواز تووشی فشار دەبن.
ئەم فشارانە وای کردووە هەندێک کەس لە دەربڕینی ڕای خۆیان بترسن و ئازادی نەبێت .
کاتێک کەسێک لە ترسی سزا یان هەڕەشە نەتوانێت ڕای خۆی دەرببڕێت، ئەوا ئازادی ڕادەربڕین بە شێوەیەکی ڕاستەقینە بوونی نابێت.
هەروەها هەندێک میدیا بەهۆی نزیکییان لە لایەنە سیاسییەکانەوە ناتوانن بە ئازادی لە هەموو لایەنەکان ڕەخنە بگرن.
ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەندێک دەنگ زیاتر ببیسترێت و دەنگی بەشێکی تر لە کۆمەڵگا کەمتر بگاتە خەڵک.
یاسا دەبێت بۆ پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین بێت، نەک ئەوەی ببێتە هۆکاری ترساندنی ڕۆژنامەنووس و چالاکان.
ڕەخنەکردن لە حکومەت و دەسەڵات نابێت بە تاوانێک دابنرێت، چونکە ڕەخنە بەشێکە لە پەرەپێدانی کۆمەڵگا.
بەڵام لە هەمان کاتدا، ئازادی ڕادەربڕین نابێت ببێتە پاساو بۆ بڵاوکردنەوەی درۆ، تۆمەت و هەراسانکردنی کەسانی تر.
کێشەکە ئەوەیە کە پێوانەی جیاکردنەوەی ڕەخنەی ڕەوا و تاوان هەمیشە بە ڕوونی دیار نییە.
بۆیە پێویستە یاساکان ڕوونتر بکرێن و هیچ کەسێک تەنها بەهۆی بۆچوونی سیاسی یان ڕەخنەی ڕاستەقینە دەستگیر نەکرێت.
هەروەها دەبێت ڕۆژنامەنووسان و میدیاکان بتوانن بەبێ ترس و لێپێچینەوە کارەکانیان ئەنجام بدەن.
ئەگەر دەنگی ڕەخنەگران بەردەوام کپ بکرێت، دیموکراسی و متمانەی خەڵک بە حوکمەت لاواز دەبن.
لە کۆتاییدا، هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی پێویستی بە ئازادییەکی ڕاستەقینەی ڕادەربڕین، میدیای سەربەخۆ و پاراستنی مافی رەخنەگران و چالاکەوان هەیە نەوەک دەست گیرکردن و ئەشکەنجدان.















Leave a Reply