بینراوە:
(13)
بەرپرسی دەستەی هەڵژاردنەکانی عێراق لە هەرێم دەڵێت، تا ئێستا ٩٧٪ـی کارتی بایۆمێتری بە هاوڵاتیان دراوەتەوە و تەنها ١٠ هەزار کارتیان لاماوە، دەشڵێت، تا رۆژی هه ڵبژاردن كارتی ده نگدان دابه ش ده كرێت. نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵژاردنەکانی عێراق لە هەرێم رایگەیاند، رۆژی دەنگدانی تایبەت لە دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمیی نابێت و تەنها رۆژی سێ شەممە پشووی فەرمییە. ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسه ی هه ڵبژاردن له حەوتی به یانی تا شەشی ئێواره به رده وام بێت و به هیچ شێوه یه ك كاتی ده نگدان درێژناكرێته وه . ناوبراو وتیشی، لە رێگەی بەردەستخستنی ئامێری خوێندنەوەی دەموچاوەوە کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆرمان چارەسەرکردووە، ئەو کەسانەی کە جوانکارییان ئەنجامداوە، ئامێرەکە تاوەکو رێژەی ٧٥٪ـی توانای خوێندەوەی روخساری ئەو کەسانەی هەیە.












Leave a Reply