ڕافائیل گرۆسی: زۆرێك لە چالاكیە ئەتۆمیەكانی ئێران وەستاون

بینراوە: (1.5K)

ڕافائیل گرۆسی بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند، زۆرێك لە چالاكییە ئەتۆمییەكانی ئێران وەستاون. باسی لەوەشكرد، گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لە هەڵسەنگاندنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێراندا هەیە بەهۆی باری جەنگی ئێستا و بەهۆی ئەوەی بەرنامەكە بوەتە ئامانج. جەختی لەوەشكردەوە، ناتوانرێت وێنای گەیشتن بە ڕێككەوتنێك بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران بكرێت بەبێ دڵنیابونەوە لە بەندەكانی ڕێككەوتنەكە و چاودێریكردنیان بە توندی. جەختیشی لەسەر گرنگی ڕۆڵی ئاژانسەكە كردەوە لە مسۆگەركردنی پابەندبون بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان لەم دۆسیە هەستیارەدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 111 Today: 1,938 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.