پزیشكیان: پاشەكشە لە بنەما نیشتمانییەكانمان ناكەین

بینراوە: (851)

مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لەبارەی دانوستانەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەمریكا رایگەیاند، لەمیانی دانوستانەكانمان لەگەڵ ئەمریكادا لەهیچ بارودۆخێكدا پاشەكشە لە ماف و بەرژەوەندی و بنەما نیشتمانییەكانمان ناكەین. پزیشكیان ئەوەشی وتوە، هەمو قۆناغەكانی دانوستان بە هەماهەنگیی لەگەڵ موجتەبا خامنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران و لەچوارچێوەی میكانیزم و رێوشوێنی پشتبەستراو بەڕێوەچوە، رێڕەوی دانوستانەكانیش لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیی بەرزترین ئاستەكانی سەركردایەتیی وڵاتدایە. سەرۆك كۆماری ئێران جەختیشی لەسەر پابەندبونی ئێران بە بنەماكان لە قۆناغە جیاوازەكانی دانوستاندا كردەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 225 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.