وەزیری تەندروستی: زیاتر 98%ی دەرمانەكانی هەرێم كۆنترۆڵ و تۆماركراون

بینراوە: (1.6K)

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بەهۆی پێشكەوتنی سیستمی تەندروستی لە ئێستادا نەك تەنها لە شارەكانی دیكەی عیراق بەڵكو هاوڵاتیان و كوردانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵاتیش بۆ وەرگرتنی چارەسەر دێنە هەرێمی كوردستان، ئەمەش بەهۆی كورتیی ماوەی نۆرەگرتن، خێرایی لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و هەرزانیی نرخەكانە بە بەراورد بە وڵاتانی ئەوروپاو دەوروبەر. سەبارەت بە كوالیتی و چاودێریكردنی دەرمان سامان بەرزنجی وتویەتی، هەر دەرمانێك لە هەرێم بەكاربهێنرێت پێویستە تۆماركراو بێت، كارگەكەی ناسراو بێت و بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی بێت، چونكە ئێستا سیستمێكی ئەلكترۆنی مۆدێرن پەیڕەو دەكرێت، هەر دەرمانێكیش ستیكەری فەرمی و مۆری حكومەتی هەرێمی لەسەر نەبێت بە قاچاخ ئەژمار دەكرێت، لەئێستادا زیاتر 98%ی دەرمانەكانی هەرێمی كوردستان بە تەواوی كۆنترۆڵ و تۆماركراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 43 Today: 324 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.