وەزارەتی پێشمەرگە ئیدانەی دەستدرێژیكردنە سەر گەنجێكی كورد لەخورماتو دەكات

بینراوە: (1.5K)

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی پێشمەرگە بە توندی ئیدانەی ئەو چەند سەربازەی سوپای عیراقی كرد كە لە دوزخورماتو هێرشیانكردە سەر گەنجێكی كورد، لەبەرئەوەی ئاڵای كوردستانی هەڵگرتبو. وەزارەتی پێشمەرگە راشیگەیاندوە، ئەم روداوە پێشێلكردنێكی رونی مافە سەرەتاییەكانی مرۆڤە، ئاڵای كوردستان نیشانەی ناسنامەو شانازی كوردستانە كە بەپێی دەستور دانی پێدانراوە لەعیراقی فیدراڵی دیموكراتیدا هیچ كەسێك نابێت بەهۆی هەڵگرتنیەوە ببێتە ئامانجی توندوتیژی و دەستدرێژی. وەزارەتی پێشمەرگە داواشی لەلایەنی یاسایی و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق كردوە بەخێرایی هەنگاو بنێن و لێپرسینەوەیەكی جدی بكەن لەسەر روداوەكە، بەرپرسیارانی كردەوەكەش بدرێنە دادگاو رێگری بكرێت لە دوبارەبونەوەی ئەو كردەوە نەخوازراوە كە خزمەت بە ئاشتی پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی ئەو ناوچانە ناكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 89 Today: 303 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.