بینراوە:
(1.1K)
وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، لەئێستادا كار بۆ تەواوكردنی هێڵی بۆری نەوتی بەسرە- كەركوك- جەیهان دەكەن. سەلیم روكابی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاندوە، كاركردن بەردەوامە بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی پڕۆژەی هێڵی بۆڕی (بەسرە– حەدیسە – كەركوك – جەیهان) و رێڕەوی دیكە بەرەو بەندەرەكانی بانیاس و عەقەبە بەئامانجی هەمەجۆركردنی دەروازەكانی هەناردەكردن. جەختیشیكردەوە كە زیادبونی بڕی هەناردەكردن بەندە بەباشتربونی باری ئاسایش و گەڕانەوەی تەواوەتیی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی كوردستان. لەبارەی بڕی بەرهەمهێنانیشەوە وتەبێژی وەزارەتی نەوت رایگەیاندوە: ناسەقامگیری بازاڕی جیهان كاریگەریی كردوەتە سەر بڕی بەرهەمهێنان، بەڵام جەنگی ناوچەكە كاریگەری زیاتری كردوەتە سەر هەناردەی نەوت.













Leave a Reply