وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار: كار دەكەین هەر چوار وەرزی ساڵ گەشتیار بێتە هەرێمی كوردستان

بینراوە: (1)

ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار رایگەیاند، ستراتیژی كەرتی گەشتوگوزار خۆی لە پەرەپێدانی ژێرخانی كەرتەكە دەبینێتەوە وەك فرەچەشنكردنی كەرتی گەشتوگوزارو زیاتركردنی چالاكییە گەشتیارییەكان و زیاتر ناساندنی هەرێمی كوردستان وەك روگەیەكی گەشتیاری لە ناوچەكە و جیهان، ئێستا كار بۆ ئەوە دەكەن لە هەر چوار وەرزی ساڵ گەشتیار بێتە هەرێمی كوردستان. وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار راشیگەیاندوە، ساڵانی رابردو 105 پڕۆژەی گەشتیاری بە سەرمایەی حەوت ملیارو 680 ملیۆن دۆلار لەهەرێمی كوردستان جێبەجێ كراوە، ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە كاریگەرییان لەسەر ژێرخانی كەرتی گەشتوگوزار هەبوە، ئەمەش كەرتی گەشتیاری بردوەتە قۆناغێكی هیوابەخش، ئێستا هەرێمی كوردستان لەتوانایدایە هەر شەوێك سەد هەزار گەشتیار لەخۆ بگرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 240 Today: 871 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.