نێردەی تایبەتی UN: بۆ دڵنیابونمان چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی عیراق دەكەین

بینراوە: (1.2K)

غولام ئیسحاق جێگری نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عیراق رایگەیاند، چاودێری پرۆسەی دەنگدانی گشتی و تایبەت دەكەن، پرۆسەكە بە تەواوەتی لەلایەن عیراقییەكانەوە بەڕێوەدەچێت و ئەوان تەنها چاودێری دەكەن تا دڵنیاببن لەبەڕێوەچونی پرۆسەكە لەچوارچێوەی دەستوری عیراق و یاساكانی هەڵبژاردندا. رۆژی یەكشەممە لە عیراق و هەرێمی كوردستان دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچو، بڕیارە رۆژی سێشەممەش پرۆسەی دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت كە 7 هەزارو 743 كاندید كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی 329 كورسی پەرلەمان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 132 Today: 2,854 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.