مەسرور بارزانی و ئەلحەسان: خوازیارن ئەنجامی هەڵبژاردن چارەسەری كێشەكان بكات

بینراوە: (955)

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، لەگەڵ محەمەد ئەلحەسان نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعیراق و سەرۆكی نێردەی (یونامی) دوایین پەرەسەندن و گۆڕانكارییەكانی دۆخی گشتیی عیراق و ناوچەكەو ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیان تاوتوێ كردوە . راشیگەیاندوە، هاوڕابون لەسەر پێویستی بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارام و دیموكراتیانەی دور لە پێشێلكاریی، هەروەها خوازیاریشبون ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی و چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستورو باشتربونی دۆخی خزمەتگوزارییەكان و ژیانی گشت هاووڵاتیانی عیراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 42 Today: 234 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.