سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان پارێزراوە. مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی “ڕێبەری سەلامەتی” رایگەیاند، لە سایەی شەونخونی و ماندبوونی كارمەندانی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی تر، ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان پارێزراوە. باسی لەوەشكرد، لە بواری بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەكانی تاوان و لە پێناو پاراستنی هاووڵاتییان، باشترین تەكنەلۆژیایان خستووەتە خزمەت و بەردەستی پۆلیسی كوردستان بۆ ئەوەی زۆر ئاسانتر و خێراتر بتوانن بەدوای تاوانباراندا بگەڕێن و ڕووبەڕووی یاسایان بكەنەوە. سەرۆكی حكومەتی هەرێم باسی لە كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەویی كرد و ئاماژەی بەوەدا، كامێراكانی تیژڕەویی رووداوەكانی هاتووچۆی لە %50 كەمكردووەتەوە.
مەسرور بارزانی: ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی كوردستان پارێزراوە

بینراوە:
(1.5K)











Leave a Reply