لە سلێمانی 4 هەزار زەوی بە ئەلكترۆنی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكرا

بینراوە: (8)

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: بەئامادەبونی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و لەیلا عومەر عەلی سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و نوێنەرانی فەرمانگەكان پاش تەواوكردنی رێكارە پێویستەكان قۆناغێكی نوێی دابەشكردنی زەویی لە سنوری سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەستیپێكرد. ئاماژەی بەوەشكردوە: لە پڕۆسەیەكی تەواو بێخەوشداو بەشێوازێكی ئەلكترۆنی و بەپێی لیستی هاتوی فەرمانگەكان تیروپشك بۆ دابەشكردنی 4 هەزار پارچە زەویی بەسەر فەرمانبەراندا لە كەرتەكانی داربەڕولە و بەردەكەڕ بەڕێوەچوەو دڵنیاییشیداوە پڕۆسەكە بەردەوامی دەبێت و قۆناغ بە قۆناغ بەپێی لیستی هاتو لە دامەزراوە حكومییەكان زەویی تەرخان دەكرێت.

بۆ بینینی لیستی ناوەكان لێرە كلیك بكە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 212 Today: 1,032 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.