بینراوە:
(1.1K)
نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە سەرپەرشتی كۆبونەوەی هاوبەشی لیژنەی ئەمنی سەبارەت بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەكانی عیراق كردو تیایدا گفتوگۆ كراوە سەبارەت بە رێوشوێنەكان بۆ دڵنیابون لە بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردن بە سەركەوتوانە. لە كۆبونەوەكەدا هەمو لایەنە ئامادەبوەكان سەرنج و پێشنیازی خۆیان خستوەتەڕو بەمەبەستی ئەنجامدانی بانگەشەیەكی هەڵبژاردن كە لە چوارچێوەی رێنماییەكانی كۆمسیۆندا بێت، هەروەها جەختیان لەسەر هەماهەنگی تەواو كردوەتەوە بۆ دابینكردنی كەشێكی ئارام و لەبار بۆ هاوڵاتیان تا بە ئازادی دەنگی خۆیان بدەن.












Leave a Reply