لەبارەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگەدار دەكاتەوە

بینراوە: (1.4K)

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەكاتەوە كە دەیانەوێت تۆماركردنی یەكەمجار بۆ ئۆتۆمبێلەكانیان ئەنجامبدەن، لە گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە دەست بە مامەڵەكانیان بكەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەكەین كە لە كاتی كڕینی ئۆتۆمبێل لە كۆمپانیا و پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل كە مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی(تحویلكردن) و تۆماركردنی یەكەمجاری ئۆتۆمبێلەكانیان دەكەن، پێویستە لە كاتی سەردانیكردنیان بۆ ئەنجامدانی -بەڕادی ئۆتۆمبێل -گرێبەستی ئەلیكترۆنیان پێبێت، واتە پێش ئەوەی سەردانی بەڕادەكان بكەن گرێبەستەكانیان ئەنجامدابێت. رونیشیكردەوە، گرێبەستی ئەلیكترۆنی یەكەم قۆناغی جێبەجێكردنی مامەڵەكەیە و بە گەیشتنی بۆ ناوبەڕێوەبەرایەتی ئەگەر گرێبەستەكە بەردەست نەبێت ئەوا بە چەند رێگایەكی دژوار هاوڵاتی ناچار دەبێت لە رێگای دەستی دووەوە گرێبەست ئەنجامبدات بەم هۆیەشەوە هەڵە و كەموكورتی و بارگرانی لەسەر شانی دروستدەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 204 Today: 1,849 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.