قوباد تاڵەبانی: پێگەی کورد لە عێراق بەهێزتر دەکەین

بینراوە: (1.2K)

قوباد تاڵەبانی، لە پەیامێکدا سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بە سەرکەوتنی هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستان وەسف کرد.

لە پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە هەموو عێراقییەکان و بە تایبەتیش لە هاوڵاتییانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: “بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرکەوتنی هەموو خەڵکی عێراق و هەرێمی کوردستانە.”

ناوبراو سوپاسی بەشداریی بەرچاوی خەڵکی کوردستانی کرد و وتی: “سوپاس و پیرۆزباییەکی تایبەتیش بۆ هەموو دەنگدەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بە دەنگەکانیان سەنگ و پێگەی یەکێتییان لە کوردستان و عێراقدا بەهێزتر کرد.”

قوباد تاڵەبانی دڵنیایی دایە دەنگدەران و جەماوەری یەکێتی و خەڵکی کوردستان کە “یەکێتی لە ئاستی ئەو متمانە گەورەیەدا دەبێت و بە هەموو توانایەوە کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی.” هەروەها جەختی کردەوە کە یەکێتی ئەم متمانەیە بەکاردەهێنێت “بۆ بەهێزترکردنی پێگەی کورد لە عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و شەڕیش لەسەر هەموو مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین.”

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 38 Today: 2,342 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.