قوباد تاڵەبانی: باوەڕمان بە هێڵی سور نییە

بینراوە: (1.5K)

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندی دانوستانكاری یەكێتی بە كەناڵ 8ی راگەیاندوە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم بەردەوامەو هەنگاوی باشی بڕیوە. ئاشكراشیكردوە، رێككەوتن لەسەر دیدگای هاوبەش كارێكی كەم نییە، چونكە بەشێك لەكێشەكانی رابردو بەهۆی دیدگای جیاوازی حكومڕانی بوە ئەوەی ئێستا ماوەتەوە گفتوگۆكردنە لەسەر پێكهاتەی كابینەی نوێی حكومەت. قوباد تاڵەبانی باسیلەوەشكردوە، باوەڕیان بە هێڵی سور نییەو باوەڕیان بە گفتوگۆ و دانوستانە پێویستە بە گیانی بەرپرسیاریەتییەوە درێژە بە دانوستانەكان بدرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 111 Today: 3,380 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.