عیراق یەكەمین بارە نەوتی بە كەشتی رەوانەی بازاڕەكانی ئەوروپا كرد

بینراوە: (28)

بەمەبەستی هەناردەكردنی نەوت بۆ بازاڕەكانی ئەوروپا، كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) رەوانەكردنی یەكەم باری نەوتی لە بەندەری بانیاس بەكەشتی راگەیاند. عەلی نزار بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی: یەكەمین باری نەوتی رەشی عیراق باری كەشتی كرا كە پێشتر لە پاڵاوگەی بانیاس لە سوریا بەتاڵ كرابو، نەوتەكە لە دەریای ناوەڕاستەوە خرایە سەر كەشتییەكە بۆئەوەی بگاتە دەستی بەكاربەران و پاڵاوگەكانی ئەوروپا. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بۆ كردنەوەی رێگەیەكی نوێی بەبازاڕكردن كە دەكرێت لە داهاتودا سودی لێ ببینرێت، هەروەها بۆ كاتی ئێستاش لەم قەیرانەدا جێگەی بایەخە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 171 Today: 1,871 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.