شەش فەرمانبەری بازگەی هەولێر-كەركووك بەهۆی وەرگرتنی سەرانەوە دەستگیركران

بینراوە: (1.4K)

دەستەی دەستپاكی فیدراڵیی عێراق، دەستگیركردنی شەش فەرمانبەری لە بازگەیەكی گومرگی نێوان هەولێر و كەركووك ڕاگەیاند. ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاكی عێراق ئاشكرایكرد، لە هەڵمەتێكی نووسینەی لێكۆڵینەوەی دەستەكەیان لە كەركووك بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، بە فەرمانی دادوەر شەش فەرمانبەری بازگەی گومرگی نێوان كەركووك-هەولێریان دەستگیركرد. ڕوونیشیكردەوە، دەستگركراوەكان تۆمەتبار بوون بەوەی بە ئەنقەست مامەڵەی هاووڵاتییانیان ڕایی نەكردووە سەرەڕای ئەوەی مامەڵەكانیان تەواو یاسایی و بێ كێشە بوون و لەبەرامبەر تەواوكردنی مامەڵەكاندا داوای سەرانەیان كردووە. دەستەی دەسپاكی ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكان بەپێی بڕیاری 160ی ساڵی 1983 ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند كراون، تاوەكو ڕێكاری یاساییان لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 2,875 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.