شارەزایەكی كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ مانگی 10ی داهاتو بڵاوكردەوەو ئاشكرایكردوە كە بارانبارینیان لە خوار ئاستی ئاساییەوە دەبێت. ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی پێشبینییەكانی خۆی بۆ مانگی داهاتو بڵاوكردەوەو رایگەیاندوە، مانگی داهاتو لەڕوی بارانەوە بەگشتی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و ئێران و توركیا بارانبارینیان لە خوار ئاستی ئاساییەوە دەبێت و كەشوهەوای ناوچەكە وشك دەبێت، ناوچەكانی دەریای ناوەڕاستیش بارانی زیاتر لە ئاسایی دەبارێت، بەگشتی لەمانگی داهاتو ئەگەری حاڵەتێك یان دوو حاڵەتی بارانبارین دەبێت زیاتریش بۆ ناوچەكانی باكوری هەرێم كاریگەریان دەبێت بەگشتی رێژەیان كەم دەبێت و تەنها هەندێك شوێنیش دەگرێتەوە . ئەو شارەزایەی كەشناسی سەبارەت بە پلەكانی گەرما رایگەیاندوە، بەشێوەیەكی گشتی بۆ مانگی داهاتو پلەكانی گەرما لەئاستێكی ئاسایدا دەبێت و ناوبەناو بارستە هەوا ساردەكان ناوچەكانمان دەگرێتەوە بەو شێوەیەش كەمترین لە رۆژەكان پلەی بەرزتر لەسەرو ئاسایی تۆماردەكرێن.
شارەزایەكی كەشناسی پێشبینیەكانی بۆ مانگی داهاتو بڵاوكردەوە

بینراوە:
(1.2K)












Leave a Reply