سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە دیداری میری رایگەیاند، دەبێت دوعا بكەین پەرلەمانی كوردستان پێ بگرێت ئەگەر كەوتە كار یەكێك لە كارەكانی ئەوەیە كە وەك پێشوتر نەكات نیوەی بە قۆرخ كردن و داخستنی پەرلەمان تەواو بكات و نیوەكەی تریشی بەناوی درێژەپێدانەوە بیانوی یاساییدا بەدەستەوە دادگای فیدراڵی دایخست، ئەوە نەنگییە كە دامەزراوەیەكی گرنگی وەك پەرلەمان دابخرێت و قۆرخ بكرێت. سەڵاحەدین بەهائەدین وتیشی: حكومەتی هەرێمیش لەلایەن پەرلەمانەوە متمانەی پێدراوە ئەویش كاربەڕێكەرو ماوەبەسەرچوەو شەرعیەتی لەژێر پرسیاردایە، بۆیە كاراكردنەوەی پەرلەمان كارێكی گرنگە پێناچێت نیەتێك هەبێت بۆ پێكهێنانی حكومەت و ئەوە ساڵێكە پێكنەهاتوە ئەم مۆدێلەی دایانهێناوە لەسەرەتاوە درەنگ پێكیدەهێنن و لەكۆتاییشدا درێژی دەكەنەوە هەر لێرە هەیە.
سەڵاحەدین بەهائەدین: دەبێت دوعا بكەین پەرلەمانی كوردستان پێ بگرێت

بینراوە:
(1.5K)











Leave a Reply