رێکخراوی سی پی تی: لە دوای شەش رۆژ لە راگرتنی هێرشەکان، سوپای تورکیا تۆپبارانی چیای مەتینای کردەوە

بینراوە: (7.0K)


ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا تۆپبارانی چیای مەتینای کردووە لە سنووری پارێزگای دهۆک.

کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 18ی تەموزی 2025، کاتژمێر 7:20 خولەک تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، دووجار تۆپبارانی (گەلی مێوین)یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنووری قەزای ئامێدی کرد.

ئاماژەی بەوەکردووە، “لە دوای مەراسیمی سووتاندنی چەک لەلایەن گروپێکی گەریلاوە، سوپای تورکیا 11 هێرش و تۆپبارانی بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و تەواوی هێرشەکانیش بۆ سەر سنووری قەزای ئامێدی بوون لە پارێزگای دهۆک”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 68 Today: 314 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.