بینراوە:
(1.1K)
لە راگەیەنراوێكدا دەستەی دەستپاكی فیدراڵی رایگەیاند، دەستیانكردوە بە جێبەجێكردنی یاداشتی دەستگیركردنی ژمارەیەك تۆمەتبار كە سنوری دارایی گشتیان تێپەڕاندوە. تەئكیدیشیكردوەتەوە، ئەو دەستكەوتە بەهەوڵی هەرسێ دەسەڵاتی دادوەریی و جێبەجێكردن و یاسادانانە لەگەڵ هەوڵەكانی دەستەكەیان كە بەشێوەیەكی راستەوخۆ فەرمانەكان جێبەجێ دەكات و بەوردی چاودێری دەكرێن. دەستەی دەستپاكی راشیگەیاندوە كە سەرجەم رێوشوێنەكان كە گیراونەتەبەر بەپێی حوكم و لەژێر چەتری یاسادا بوە كە پشتیوانی رەهای گەل هێزی كردوە بەبەری پرۆسەكەداو پشتیوانیەكی بێ سنوریی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی هەیە.












Leave a Reply