دوو كۆمپانیا 250 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران وەردەگرن

بینراوە: (16)

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، 250 هەزار تۆن گەنم لەلایەن دوو كۆمپانیاوە وەردەگیرێن و پڕۆسەكەش لە 20 مانگی تەمموزەوە تاوەكو 20 مانگی ئاب بەردەوام دەبێت. وتیشی: ئەو گەنمەی كە سایلۆكان و حكومەتی عیراقی لە جوتیارانی وەرنەگرتوە لەلایەن ئەو دوو كۆمپانیایەوە بەنرخی 400 هەزار دینار وەردەگیرێن، ئەم نرخەش كەمترە لە نرخی سایلۆ و زیاترە لە نرخی بازاڕ. بۆ ئەمساڵ حكومەتی عیراق 400 هەزار تۆنی وەك پشكی كوردستان لە وەرگرتنی گەنم دیاری كردبو رۆژی چوارشەممە بەو پڕۆسەیە هات و لەكۆی ئەو 400 هەزار تۆن گەنمەی دیاریكرابو نزیكەی 388 هەزار تۆنی وەرگیراوەو زیاتر لە 12 هەزار تۆنیشی ماوە وەربگیرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 281 Today: 1,431 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.