تیشكە مەترسیدارەكان لە عیراقدا لەئاستێكی سروشتیدان

بینراوە: (23)

دەستەی نیشتمانی چاودێریی تیشكدانەوەی ئەتۆمی و بایۆلۆجی عیراق رایگەیاند، سەرجەم پێوانەو خوێندنەوەكانی ئاستی تیشكە مەترسیدارەكان لە ناوخۆی عیراقدا لە چوارچێوەی سروشتیدان و هیچ پاشماوە یان حاڵەتێكی پیسبونی تیشكیی تۆمار نەكراوە. سەباح حسێن جێگری سەرۆكی دەستەكە رایگەیاندوە، ژوری ئۆپراسیۆنی ناوەندیی بەشێوەیەكی بەردەوام چاودێریی دۆخەكە دەكات و سیستمەكانی چاودێری و هۆشداریی پێشوەختە لەسەرجەم پارێزگاكان و دەروازە سنورییەكان بە درێژایی 24 كاتژمێر لە كاركردندان. ئاماژەی بەوەشداوە، عیراق پشت بەسیستمێكی نیشتمانی و نێودەوڵەتی یەكخراو دەبەستێت بۆ بەدواداچونی هەر گۆڕانكارییەك، داواش لە هاوڵاتیان دەكەن تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەكان ببەستن و خۆیان بە دوربگرن لە پروپاگەندەو زانیاریی نادروست.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 281 Today: 1,431 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.