بەهۆی نەبونی سیولەوە ناردنی موچە لە بەغداوە دواكەوتوە

بینراوە: (1.4K)

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان كۆبونەوەیەك لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆئەوەی لەم هەفتەیەدا دەست بەكۆكردنەوەی داهات بكرێت و 120 ملیار دینار رەوانەی بەغدا بكرێت وەك داهاتی نانەوتی مانگی هەشت و موچەی ئەو مانگەش ئامادەكاری بۆ بكرێت. سەبارەت بە موچەی مانگی حەوت رێباز حەملان بۆ كەناڵی ئاڤا ئاماژەی بەوەداوە كە وەزیری دارایی عیراق هۆكاری خەرجنەكردنی پارەكەی بۆ نەبونی سیولە گەڕاندوەتەوە، بەڵام هەوڵەكان بەردەوامن بۆئەوەی پارەكە خەرج بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 239 Today: 895 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.