بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا سێ تۆمەتبار دەستگیركران

بینراوە: (1.6K)

هێزەكانی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق زانیاریان لەسەر چەند تۆمەتبارێك كۆكردوەتەوە كە سەرقاڵی گەڕانبون بەدوای شوێنەواردا، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند توانراوە لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقەوە دەستگیر بكرێن. پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكردوە لەكاتی پشكینی ماڵی تۆمەتباراندا دەستگیراوە بەسەر بەردێكی بەنرخ و موستیلەیەكدا كە بۆ بەردە بەنرخەكە ئامادەكرابو. لەئێستاشدا هەریەك لەتۆمەتباران راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 96 Today: 1,849 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.