بۆ چاودێریكردنی كەرتی كارەبا لە عیراق لیژنەیەكی پەرلەمان كۆدەبێتەوە

بینراوە: (1.3K)

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، لیژنەی كارەباو وزەی پەرلەمان بە سەرۆكایەتی فەلاح سەعید جەرمەت و بە ئامادەبونی چەند ئەندامێكی لیژنەكە لە باڵەخانەی پەرلەمان كۆبونەوەیەكیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك بابەتی یاسادانان و چاودێریی پەیوەست بە كەرتی كارەبا. ئەوەش خراوەتەڕو، لە كۆبونەوەكەدا باس لە رەشنووسی یاسای وزەی نوێبوەوەو رەشنوسی هەمواركردنەوەی یەكەمی یاسای وەزارەتی كارەبای ساڵی 2017 كراوە لە چوارچێوەی تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان بە ئامانجی پەرەپێدانی كەرتی كارەباو بەرزكردنەوەی تواناكانی كەرتەكە. جەخت لەوەش كرایەوە، لیژنەكە تاوتوێی باجی نوێی خزمەتگوزاری كارەبای كردوەو پێداچونەوەی بە كاریگەرییەكانی جێبەجێكردنیان كردوە، هەروەها راسپاردەی گونجاو پەسەند كراوە بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە نێوان پێداویستیەكانی پەرەپێدانی خزمەتگوزاری بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هاوڵاتیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 225 Today: 667 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.