بڕیاری لێخۆشبونی قەرزی كارەبا بۆ ماوەی یەك مانگە

بینراوە: (26)

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا رایگەیاندوە، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ماوەی لێخۆشبونی سەرپێچیی هاتوچۆ بەڕێژەی %20 تاكۆتایی ئەمساڵ درێژكراوەتەوە، هاوكات بڕیاری لێخۆشبون بۆ قەرزی كۆنی كارەبا دەركراوەو ماوەی یەك مانگ دەرفەت لەبەردەم هاوبەشاندایە بۆ سودمەندبون لە داشكاندنەكە. وتەبێژی حكومەتی هەرێم راشیگەیاندوە، قەرزی كۆنی ماڵان و كشتوكاڵی داشكاندنی 50٪ی بۆ دەكرێت، قەرزەكانی بازرگانی و پیشەسازی و حكومی بەڕێژەی 25٪ و بڕیارەكە بۆ ئەوانیش بەهەمانشێوە بۆ ماوەی یەك مانگ كاری پێدەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 86 Today: 1,702 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.