بینراوە:
(16)
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و عەباس عیراقچی وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران كۆبونەوە. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان و پێشهاتە سەربازییەكانی ناوچەكە كراوەو بافڵ تاڵەبانی جەختیكردوەتەوە كە كێشەكان پێویستیان بە چارەسەری ئاشتیانەو دیالۆگی بەردەوام هەیە. راشگەیەنراوە، لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی یەكێتی رایگەیاندوە، هەرێمی كوردستان رێز لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتانی دراوسێ دەگرێت و لەگەڵ گەلی ئێراندا مێژویەكی هاوبەش و دێرین پێكەوە دەیانبەستێتەوە.












Leave a Reply