ئەنجومەنی باڵای دادوەری: لە دۆسیەیەكی گەندەڵیدا 20 ملیار دینارمان وەرگرتەوە

بینراوە: (1.1K)

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری بڕی 20 ملیار دیناری لە دۆسیەیەكی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی وەرگرتەوە. بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویكردەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی رەسافە كە تایبەتە بە دۆسیەكانی دەستپاكی و سپیكردنەوەی پارە، بڕی 20 ملیار دیناری عێراقی لە دۆسیەیەكی گەندەڵی وەرگرتەوە. باسی لەوەشكردوە، ئەو وەرگرتنەوەیە لە ئەنجامی تاوانەكانی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی و تاوانەكانی ساختەكاری دارایی بو، ئەوەش بەردەوامبونی رێوشوێنی یاسایی دژی سەرپێچیكاران پشتڕاستك دەكاتەوە كە ڕێگەی نایاسایی بەكاردەهێنن بۆ بەدەستهێنانی قازانج كە زیان بە سامانی گشتی دەگەیەنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 54 Today: 4,243 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.