ئیسرائیل: حزبوڵڵای لوبنان خەریكی خۆبەهێزكردنەوەیە

بینراوە: (949)

دەزگای پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئیسرائیل لەڕێگەی ئەمەریكاوە لوبنانی ئاگاداركردوەتەوە لەوەی ئۆپەراسیۆنەكانیان بەرامبەر حزبوڵڵا وەك پێویست نین و ئێستا گروپەكە دووبارە لە خۆڕێكخستنەوەدایە. باسی لەوەشكردوە، كە تەلئەبیب بەپێی ئامادەكارییەكانی حزبوڵڵا، خۆی بۆ چەندین سیناریۆ لەگەڵ لوبنان ئامادەدەكات و ئەگەری ئەوەشی داناوە كە حزبوڵڵا هێرش بكاتە سەر پێگەكانی سوپای ئیسرائیل لە لوبنان و ئیسرائیل، هەربۆیە ئاساییشی سنورەكانی تۆكمە كردوە ڕاپۆرتە ئیسرائیلییەكان ئاماژەیان بەوەشداوە، حزبوڵڵای لوبنانی سەركەوتوو بووە لە چاككردنەوەی ئەو موشەكهەڵگرانەی زیانیان پێگەیشتوە و لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سەدان موشەكی بۆ ناو لوبنان گواستوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 160 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.