کۆمیسیۆن: ئەنجامی جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگدان هاوشێوەی یەکتربوون

بینراوە: (1.4K)

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، پڕۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هاتووە و دەرکەوتووە کە ئەنجامی ژماردنی ئەلیکترۆنی و دەستی هیچ جیاوازییەکیان نییە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆن، بە فەرمی ڕایگەیاند، “پرۆسەی جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت کۆتاییهاتووە و دەرکەوت، کە ئەنجامەکان هاوشێوەی یەکتربوون”. ئەمەش دڵنیایی دەدات لەسەر وردی و دروستیی پڕۆسەکە.

گوتەبێژی کۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی لە یەکترگونجانی ئەنجامەکان دڵنیابوونەتەوە، کۆپییەکی ئەنجامەکان ڕادەستی نوێنەری حیزب و هاوپەیمانییە سیاسییەکان کراوە.

سەبارەت بە سکاڵاکان، جومانە غەلای پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەسەرجەم بازنەکانی هەڵبژاردنی دەنگدانی تایبەتدا، تەنها 4 سکاڵای کەم تۆمارکراون.

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت ڕۆژی 9ی مانگ بەڕێوەچوو. بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداریکردن زۆر بەرز بووە و گەیشتووەتە 82.42%. لەم دەنگدانەدا، 1,313,980 کارمەندی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق مافی دەنگدانیان هەبوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 4,278 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.