خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، دانوستان لەگەڵ ئەمەریكا بەبنبەست گەیشتووە و هیچ هەوڵێكی دانوستان لە بەرژەوەندیی ئێران نەماوە. عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران لە ێكی ڤیدیۆییدا ، دوا هەڵوێستی وڵاتەكەی ڕایگەیاند و بە هەموو جۆرێك دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەمەریكا ڕەتكردەوە. ئاماژەی بەوەشدا، ئێران بە هیچ جۆرێك لە بابەتی پیتاندنی یۆرانیۆم، ملكەچی گوشارەكانی ئەمەریكا نابێت، خامنەیی دەشڵێت: تاران بەهیچ شێوازێك نیازی دروستكردنی بۆمبی ئەتۆم نییە. ئاشكراشیكرد،، لەم بارودۆخەی ئێستادا هەر جۆرە دانوستانێك لەگەڵ ئەمەریكا، تەنیا لەبەرژەوەندی سەرۆكی ئەو وڵاتەیە و جگە لە زیان هیچ سوودێكی بۆ ئێران نابێت، چونكە دەیكاتە دەستكەوتێك خۆی پێ دەنوێنێت، وەك ئەوەی بە زەبری هێز و هەڕەشە، ئێرانی بۆ گەڕانەوەی سەر مێزی دانوستان ناچار كردبێت.
ڕێبەری باڵای ئێران دەرگای دانوستان بەڕووی ئەمەریكا دادەخات

بینراوە:
(1.3K)












Leave a Reply