لە چاوپێكەوتنێكدا ئەبو فەزڵ شكارچی وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەمریكییەكان هەرگیز ناتوانن دەست لە بەڕێوەبردنی گەروی هورمز وەربدەن، ئەگەر دەستێوەردان بكەن روبەڕوی لێدان و زەبرێكی توند دەبنەوە. وتیشی: هیچ كەشتییەك ناتوانێت لەو ناوچەیەدا ئارام بێت ئەگەر بەو رێڕەوەدا تێپەڕ نەبێت كە تاران دیارییكردوە، ئێران دەستدرێژیی نەكردوەتە سەر سەروەریی وڵاتانی دراوسێ و وەڵامەكانی تاران تەنها بەرژەوەندی و ناوەندەكانی ئەمریكای لە ناوچەكەدا كردوەتە ئامانج. وتەبێژی سوپای پاسداران باسیلەوەشكردوە، هێزە چەكدارەكانیان لە هەمو كاتێك بەهێزترن و تاران ئەمجارە وەڵامێكی سەرسوڕهێنەری بۆ دوژمن دەبێت و بە بەكارهێنانی تەكنیكە سەربازییە نوێیەكان وەڵامیان دەدرێتەوە.
وتەبێژی سوپای پاسداران: ئەمجارە وەڵامێكی سەرسوڕهێنەرمان بۆ دوژمن دەبێت
بینراوە:
(9)
