نەبەرد عومەر: 27ئامێری دەنگدان لە هەرێمی كوردستان توشی كێشەی تەكنیكی بون

بینراوە: (1.4K)

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لەكاتی هەڵبژاردنی گشتی هەرێمی كوردستاندا 27 ئامێری دەنگدان توشی كێشەی تەكنیكی بون و دواتر چارەسەر كراون. نەبەرد عومەر سەرۆكی دەستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی ناوەندەكانی دەنگدان لە هەرێمی كوردستان هەزار و 312 ناوەندن كە پێكهاتون لە پێنج هەزار و 599 وێستگەی دەنگدان. باسی لەوەشكرد، لە سەرەتای دەستپێكردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە كاتژمێر 7:00ی بەیانییەوە، 27 ئامێری دەنگدان گرفتی تەكنیكیان بۆ دروستبو، بەڵام تیمە تەكنیكییەكان توانیویانە بە خێرایی چارەسەریان بكەن. نەبەرد عومەر ئاشكراشیكرد، ئێستا پرۆسەی دەنگدان بەشێوەیەكی ئاسایی و بەشێوەیەكی ڕێكخراو لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بەرێوەدەچێت، دەنگدانیش تا كاتژمێر 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت، دوای كۆتاییهاتنیشی، داتا و زانیاریەكان لەڕێگەی ئامێری تایبەتەوە دەنێردرێن بۆ بەغدا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 124 Today: 3,089 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.