مەسعود بارزانی و عەلی باپیر گفتوگۆی قەیرانە سیاسی و ئابورییەكانی هەرێم دەكەن

بینراوە: (1.1K)

عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بە یاوەریی شاندێكی مەكتەبی سیاسی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بەردەوامی قەیرانەكانی مووچە، نرخی سوتەمەنی و بارودۆخی ژیانی هاوڵاتیان كراوەو جەخت لە دۆزینەوەی رێگای چارەسەری گونجاو كراوەتەوە. هەروەها هاتوە كە لە كۆبونەوەكەدا پاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دورخستنەوەی لەئاڵۆزییەكانی ناوچەكە تەوەرێكی دیكە بوە ئەم ئەركە وەك بەرپرسیارییەتیەكی گشتی و كارێكی لەپێشینە باسی لێوەكراو، بۆ ئەمەش جەخت لەسەر گرنگی تەبایی و سازانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و پێویستی ئەنجامدانی كۆبونەوەی لوتكە تاوتوێ كراون.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 23 Today: 4,253 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.