كەشناسی هەرێم: ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تەم هەیە

بینراوە: (1.4K)

كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت. بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە17-11 ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لەنێوان (5 – 15 ) كیلۆمەتر دەبێت، ئاڕاستەی با باكوری خۆرئاوا دەبێت. باسی لەوەشكرد، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە بە (1-2 ) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، تەنها ناوچە شاخاویەكان نەبێ كەمێك بەرز دەبنەوە بە (1-2 ). سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی سێ شەممە18-11، كەشناشی رایگەیاندووە، سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەل ئەگەری دروستبونی تەم لەكاتەكانی بەیانی زو بەتایبەتی لەناوچە شاخاویەكاندا. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 20 پلەی سیلیزی سلێمانی : 18 پلەی سیلیزی دهۆك : 18 پلەی سیلیزی زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی كەركوك : 20 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 13 Today: 31 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.