قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی بە وەكالەت بە ئامادەبوونی لیژنەی باڵا و لیژنەی غازی سەر بە لیژنە هاوبەشەكان لەگەڵ خاوەن كارگەكانی غاز كۆبووەوە. قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوەشدا، ئەو بڕە غازەی دێتە ناو شاری سلێمانی بەشێوەیەكی یەكسان دەدرێت بە كارگەكان و لەژێر چاودێری قائیمقامیەتدا بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێن. هەورەه، لەو كۆبونەوەیەدا گفتوگۆ كرا لەسەر چۆنێتی وەرگرتن و دابەشكردنی ئەو بڕە غازەی پشكی سلێمانییە بەسەر كارگەكانی غازدا، بۆئەوەی بە پلان و لەژێر چاودێریدا بگات بە دەستی هاووڵاتیان. لای خۆشیەوە، وەرزێر عەبدوڵا نوێنەری كارگەكانی غازی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو بڕە غازەی ئێستا دێتە شاری سلێمانییەوە بەشی پێویستی دەكات و كێشەی كەمی بڕی غازیان نەماوە. هەروەها، دەستخۆشی لە قائیمقامیەت و لیژنە هاوبەشەكان دەكەین كە هاوكاربوون بۆ رێكخستنەوەی دابەشكردنی غاز بەسەر كارگەكان و دواتر هاووڵاتیاندا. وتیشی: پلانمان داناوە بۆئەوەی لە وەرزی هاویندا كە داواكاری لەسەر غازی ماڵان كەمترە، بڕێكی زۆر غاز لە كۆگاكانماندا هەڵبگرین بۆ ئەوەی لە وەرزی زستاندا بدرێت بە هاووڵاتیان و كێشەی كەمبوونەوەی غاز دروست نەبێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی: كێشەی كەمی بڕی غازمان نەماوە

بینراوە:
(1.6K)












Leave a Reply